بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە ستاک ئاوت لە تەنیشت ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، هەڵوێستەکانی ئێرانی سەبارەت بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، بەرنامەی ئەتۆمی، بارودۆخی گەرووی هورمز و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ڕوون کردەوە.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە جەخت لەسەر پابەندبوونی پتەوی خۆی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و دیپلۆماسی دەکاتەوە؛ پابەندبوونێک کە بە ڕوونی لە دانوستانەکانی بەرەوڕووی ڕێککەوتننامەی بەرجام و جێبەجێکردنی و هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ پەیڕەوکردنی ڕێبازی دیپلۆماسی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە ڕوونی دەرکەوتووە.”
ناوبراو زیادی کرد: تەنانەت کاتێک ئێران ڕووبەڕووی کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل بووەوە، ئەمریکا ڕێگایەکی دیکەی هەڵبژارد و پەنای بۆ دەستدرێژی و هەڕەشە و تیرۆر و شەڕی ئابووری و بێبایەخکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان برد.
بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە پێنج هەزار کەس کوژراون
وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژه به زیانەگیانییەکان به هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران وتی: زیاتر له پێنج هەزار کەس لەم دەستدرێژیه دا کوژراون که سەدانیان ژن و منداڵن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تیرۆرکردنی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی وڵات تاوانێکی گەورە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو.
وەزیری دەرەوە زیادی کرد: "هێرش کراوەتە سەر ناوچەی نیشتەجێبوون، قوتابخانە، نەخۆشخانە، دامەزراوەی وزە، شوێنە وەرزشی و کولتوورییەکان، ژێرخانی گواستنەوە و ئامانجە مەدەنییەکانی دیکە"
وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران وتی: ئەمریکا ئێستا بێبەشی ئابووری کردووە بە ئامرازێک بۆ سزادانی بەکۆمەڵ و فشاری سیاسی.
عێراقچی وتی: ئەم وڵاتە بە ئەنقەست زیانی سەخت و پێشبینیکراو بە خەڵکی ئێران دەگەیەنێت و ڕاستەوخۆ مافە بنەڕەتییەکانیان لەوان مافی ژیان و تەندروستی و دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و خۆراک پێشێل دەکات.
جەختیشی کردەوە: ئەمە دیپلۆماسی نییە، بەڵکوو زۆرەملێ و تیرۆری ئابوورییە.
وەزیری دەرەوە هەروەها وتی: ئێران پلانی حەوت ڕۆژەی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بۆ ئەمریکا گواستەوە
وەزیری دەرەوە جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بەردەوام بووە لە هێشتنەوەی ڕێگای دیپلۆماسی بە کراوەیی، وتی: ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی و بە نیازپاکی بەشداری دانوستانەکانی کردووە، بەڵام ئەمریکا لە هەموو وەرچەرخانێکدا بە خراپەکاری وەڵامی داوەتەوە و لەبری دیپلۆماسی پەنای بۆ دەستدرێژی سەربازی بردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم ئەزموونانە بێمتمانەییەکی قووڵی دروستکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بەبێ وەرگرتنی گەرەنتی باوەڕپێکراو بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە”.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران پلانێکی دیاریکراوی حەوت ڕۆژەی لە ڕێگەی قەتەرەوە گەیاندووەتە ئەمریکا و ئەگەر مەرجە پێویستەکان جێبەجێ بکرێن، دەتوانرێت گەرووی هورمز بکرێتەوە و هاتوچۆی دەریایی ئاسایی لە ماوەی حەوت ڕۆژدا دەست پێ بکاتەوە.
.
Your Comment